ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەك لە سلێمانی بونیاد دەنێت

شاری سلێمانی

بۆ پشتیوانی لە هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، حكومەتی ئەڵمانیا 10 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی عێراق دەكات و لە چوارچێوەیەدا پێنج نەخۆشخانە دروستدەكرێن كە یەكێكیان لە سلێمانی دەبێت.

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویكردەوە، دوێنێ بانکی پەرەپێدانی حکومەتی ئەڵمانیای فیدراڵ و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، بە ھاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق، ڕێکەوتننامەیەکیان واژووکردووە.

بەپێی ڕێککەوتننامەکە حکومەتی ئەڵمانیا 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ پاڵپشتیکردنی ھەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، پێشکەش بە حکومەتی عێراق دەکات.

بەپێی بڵاوكراوەكە، لەچوارچێوەی ئەو پاڵپشتییە دارییەدا، پێنج نەخۆشخانە لە ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵاتی پارێزگای بەغداد، بەسرە، موسڵ و سلێمانی بنیات دەنرێن.

ئەوەشی ڕوونكردوەتەوە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا حکومەتی بەرلین 300 ملیۆن یۆرۆی لەڕێگای بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پێشکەش بە حکومەتی عێراق کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە تەندروستیی هەڵەبجەوە بۆ فرۆشیاران سەبارەت بە مانگی رەمەزان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە فرۆشیاران ئاگاداردەکاتەوە، لە مانگی رەمەزاندا ئەو خواردنانەی دەیفرۆشن چەند زانیارییەکیان لەسەر بێت. بەپێی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی گرفتێکەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، کیشە دروستبووە و 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە. وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئامادەكاری بۆ بەرگرتن لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەكات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە چەند ڕێوشوێنێكی بەپەلە دەگرێتەبەر. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share