لە ویلایەتی هێڵمند لە باشووری ئەفغانستان، تەقینەوەیەکی خۆکوژیی کاروانێکی سەربازیی کردە ئامانج و لە ئاکامدا، 11 کەس کوژران.
عومەر زوڤاک، وتەبێژی پارێزگای هێڵمند لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد، خۆکوژێک لە ناوچەی وەزیر لە هێڵمند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی بە کاروانێکی سەربازییدا تەقاندەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لەبارەی تەقینەوەكەوە ئاشكرایكردووە، لە ئەنجامی تەقینەوەكە 11 كەس كوژراون، برینداریش هەن.
تا ئێستا هیچ لایەن و گروپێك بەرپرسیاریەتی خۆیان لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.