وێنە.. بومەلەرزەیەک پارێزگایەکی تورکیای هەژاند

دوای نزیکەی مانگێک لە بومەلەرزەکەی کەناراوەکانی دەریای ئیجە و ئیزمیر، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4,7 پلەی ڕێختەر پارێزگای ماڵاتیای هەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرەتایی ناوەندی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا، بومەلەرزەکە لە شارۆچکەی پوتورگەی سەربە پارێزگای ماڵاتیا بووە و تا ئێستا قەبارەی زیانەکان نازانرێت.

بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ 27 ی تشرینی دووەم دوای ئەوەدێت کە ڕۆژی 31 ی تشرینی یەکەم بومەلەرزەیەک شاری ئیزمیر و کەناراوەکانی دەریای ئیجەی هەژاند و بەهۆیەوە نزیکەی 70 کەس گیانیان لە دەستدا و 900 کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

ترەمپ بۆ یەکەمجار دانی بە شکستدانا

بابەتی دواتر

ئەو ژنەی کۆتایی شەڕی ناوخۆی ڕاگەیاند لە کارەکەی دورخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share