بازاڕی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان لە خولەکانی ئیسپانیا، ئینگلتەرا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا بەتەواوی داخرا و چیتر یانەکان ناتوانن بۆندی نوێ واژووبکەن.
میرکاتۆی زستانی 2021 بە یەکێک لە لاوازترین گواستنەوەکان ئەژماردەکرێت، یانەکان بەهیچ شێوەیەک بۆندی هەژێنەر و گرانبەهایان واژوونەکرد، هۆکارەکەش بۆ قەیرانی دارایی سەردەمی کۆرۆنا دەگەڕایەوە کە زیانی بەهەمووان گەیاندووە.
ئەو گواستنەوانەی ئەنجامدران تەنها ئەوانەبوون کە وەک پێویستی لەلایەن یانە خوازیارەکانەوە دیاریکرابوون، ئەم (10) گرێبەستەش بەهێزترینیان بوون:
- سەعید بن ڕەحمە: بەبڕی 23.10 ملیۆن یورۆ لە یانەی برێنتفۆردەوە بە شێوەیەکی هەمیشەیی پەیوەندی بە وێستهامەوە کرد.
- سباستیان هالێر: بەبڕی 22.5 ملیۆن یورۆ لە یانەی وێستهامەوە ڕوویکردە ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی.
- عیماد دیالو: بەبڕی 21 ملیۆن یورۆ لە یانەی ئاتالانتاوە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیەوە کرد.،
- دۆمینیک سۆبۆزلای: بەبڕی 20 ملیۆن لە یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمساییەوە پەیوەندی بە لایپزیچی ئەڵمانیەوە کرد.
- کریپین دیاتا: بەبڕی 20 ملیۆن لە یانەی کلەب بروجی بەلجیکیەوە پەیوەندی بە مۆناکۆی فەرەنسیەوە کرد.
- نیکۆلۆ ڕۆڤێلا: بەبڕی 18 ملیۆن بۆندی لەگەڵ یوڤانتۆس واژووکرد، بەڵام بە خواستن تاوەکو هاوینی 2022 لە یانەی جێنەوا بەردەوامدەبێت.
- مۆرگان سانسۆن: بەبڕی 15.8 ملیۆن لە یانەی ئۆڵیمپیک مارسیلیای فەرەنسیەوە پەیوەندی بە ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزیەوە کرد.
- پیدرۆ گویلێرمی: بەبڕی 14 ملیۆن یورۆ لە یانەی فیۆرنتیناوە پەیوەندی بە فلامینگۆی بەرازیلیەوە کرد.
- دێنیس مان: بەبڕی 13 ملیۆن لە یانەی ستیوا بوخاریستی ڕۆمانیەوە پەیوەندی بە پارمای ئیتاڵیەوە کرد.
- یواکیم مایهلی: لە یانەی جینکی بەلجیکیەوە بەبڕی 11 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە ئاتالانتای ئیتاڵیەوە کرد.