گواردیۆلا لە یاریزانێکی سیتی توڕەیە

یەکێک لە یاریزانە گرانبەهاکانی یانەی مانچستەر سیتی، دوای گەڕانەوەی لە مۆندیال کێشی زیادیکردووە و ئەوەش پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری توڕەکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”، دوای گەڕانەوەی یاریزانە بەشدارەکانی مۆندیالی قەتەر، کاڵڤین فیلیپس لە تیپی ئینگلتەرا لە ڕووی جەستەییەوە وێران بووە.

دوای پشکنینەکان دەرکەوتووە، فیلیپیس کێشی زۆر زیادیکردووە، هەروەها توانا جەستەییەکانیشی بە ڕێژەیەکی بەرچاو لەدەستداوە.

لەو بارەیەوە گواردیۆلا توڕەیی نیشانداوە و بە میدیاکانی وتووە، “زیانی گەورەی پێ نەگەیشتووە، گەڕاوەتەوە و کێشی زیادیکردووە، نازانم بۆچی وای لێهاتووە، لە دۆخێکی باشدا نییە.”

فیلیپس پێش دەستپێکی مۆندیال بەهۆی پێکانەوە لە یاریکردن دوورکەوتەوە، چەند هەفتەیەک بەر لەو پاڵەوانێتییە تواناکانی گەڕاندەوە و لەلایەن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەراوە ڕاستەوخۆ بانگهێشتی مۆندیالی 2022 کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 12ی ئه‌یلولی 2021‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامده‌بن، چه‌ندین ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مونشنگلادباخ بایرنی گۆڵبارانکرد و له‌ جامی ئه‌ڵمانیا کردییه‌ ده‌ره‌وه‌

یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ به‌ ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ به‌سه‌ر بایرن میونشندا سه‌رکه‌وت و له‌ جامی ئه‌ڵمانیا کردییه‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌،…
Total
0
Share