ڤیاڕیاڵ بۆ بەرشلۆنە: نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی بدەن

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە دەستیان بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی خوان فۆیسی ئەرجەنتینی کردووە، ڤیاڕیاڵ وەڵامێکی ئەرێنی داوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی جێرارد ڕۆمێرۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، خوان فۆیس ئەمڕۆ (چوارشەممە) ڕاهێنانی لەگەڵ پێکهاتەی ڤیاڕیاڵ نەکردووە، هەروەها لەگەڵ ئونای ئێمیری ڕاهێنەریشدا کێشەی بۆ دروس بووە.

پێگەی “ژێرئاوگەڕە زەردەکان” جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ناوبراو دووچاری پێکانی ماسولکەیی بووە، بەڵام سەرچاوەکانی ئیسپانیا پێیان وایە بابەتێکی دیکە لە ئارادایە.

“ئەی ئێس” نووسیویەتی، لێپرسراوی کارەکانی فۆیس ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نووسینگەکانی “کامپ نو” کۆبوونەوەی لەگەڵ ماتیۆ ئالیمانی بەڕێوەبەری تەکنیکیی بارسا کردووە، جەمسەرەکان ڕێککەوتوون لەسەر واژۆ کردنی گرێبەستەکەی.

لە بەرامبەردا وەڵامی ڤیاڕیاڵ ئەرێنی بووە، ڕەزامەندییان نیشانداوە بەو مەرجەی نرخی شکاندنی بۆندەکەی پێشکەش بکرێت، کە 25 ملیۆن یورۆیە.

فۆیس لە پێگەکانی بەرگری ڕاست، سەنتەر و ناوەندی بەرگری توانای یاریکردنی هەیە، تەمەنیشی 24 ساڵە.

بابەتی پێشتر

باوەڕ دەکەیت یان نا؟ بلیتی وەرزێکی قادیش لە ڕیاڵ و بارسا گرانترە

بابەتی دواتر

جیسۆز: لەبەر ئەم هۆکارەیە لە ئارسیناڵ گۆڵ تۆمار دەکەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share