قوباد تاڵەبانی، لە پەیامێکیدا بۆ پاتریارک مار پۆڵسى سێيهم، ڕایگەیاند، هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرکە باڵا و پیرۆزەدا بۆ دەخوازین.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، زۆر بەڕێز: قەداسەتی مارپۆلیسی سێیەم نۆنا، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و تەواوی خوشک و برا کریستیانەکان دەکەین، هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرکە باڵا و پیرۆزەدا بۆ دەخوازین.
دەشڵێت، لەم بۆنەیەدا، جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە هیچ هەوڵێک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان تەواوی پێکهاتەکان درێغی ناکەین، لەم پێناوەشدا ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەکین بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و برایەتی.