نوخشە ناسیح بۆ هاوڵاتییان و لایەنەکان: بۆ پیرۆزبایى سەردانم مەکەن

پارێزگارى هەڵەبجە داوادەکات چیتر بۆ پیرۆزبایى سەردانى نەکەن و دەڵێت، دەیەوێت سەرقاڵى ئەرکە ئیدارییەکان بێت.

نوخشە ناسیح، پارێزگارى هەڵەبجە بەوەکالەت لە پەیامێکدا داوایەک لە لایەن، رێکخراو و کەسایەتییەکان دەکات و دەڵێت، ئەرك مەكێشن بە هاتنتان بۆ مەبەستی پیرۆزبایی.

هۆکارى داواکەشى دەگەڕێنێتەوە بۆ، ئەركی ئیدارییان دوابەدوای بە پارێزگابوونى هەڵەبجە وەكو (19)مین پارێزگای عێراق و، پێویستیی بەدواداچوونی مەیدانی بۆ كاروبارە ئیدارییەكان و ئەو بەرپرسیارێتییە گەورە و قورسەی لەسەر شانیانە و رایكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان.

نوخشە ناسیح دووپاتیشیشدەکاتەوە، “هاوكاری و پاڵپشتیتان لە ئەركی ئیداری پارێزگاكەمان جوانترین و باشترین پیرۆزبایی و چەپكە گوڵە بۆمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كار بۆ ئەوە دەكەن لە هەمواری یاسای بودجەدا بابەتی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلابكرێتەوە…
Total
0
Share