ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی عێراق دەكات

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق

لیژنەی دەسپاكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی دەكات و پەرلەمانتارێكی لیژنەكەش دەڵێت، لەسەر سێ دۆسیەیە.

یوسف كلابی، ئەندامی لیژنەی دەسپاكیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات وتی، لە دیارترین دۆسیەكانی لێپرسینەوە لە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق شكستهێنانیەتی لە پێشكەشكردنی پلانی بەهێزكردنی سەرچاوە ڕاستەقینەكان پشتبەست بە یاسای قەرزكردن كە لە ئایاری 2020 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكرا و، تیایدا حكومەت و وەزارەتی دارایی ناچاردەكات بە پێشكەشكردنی پلانی كار لەماوەی 20 ڕۆژدا.

سایتی بەغداد لیەوم لەسەر زاری كلابی وتیشی، “دۆسیەیەكی دیكە ئەوەیە كە وەزارەتی دارایی شكستیهێناوە لە زۆرێك لە دۆسیەكاندا و گرنگترینیشیان وەزارەت پشتی بە قەرز بەستووە و پەرەی بە سەرچاوەكانی دیكە نەداوە”.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە “دوایین كارەسات” كە وەزارەتی دارایی و وەزیرەكەی ساڵی 2020یان كۆتایی پێهێنا زیادكردنی نرخی دۆلارە لە بەرامبەر دیناری عێراقی، جگە لە دۆسییەكانی دیكە، كە بە وتەی ئەو بەرەو “دەستلەكار پێكێشانەوە”ی دەبات.

لای خۆیەوە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی داهاتووی بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی، لەسەر داوای پەرلەمانتار یوسف كلابی دیاریكردووە.

داواكارییەكە لەكاتێكدایە ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی دارایی كۆبوونەوە و گفتوگۆكانیان چڕكردووەتەوە تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021.

چاوەڕوانیش دەكرێت لەم هەفتەیەدا پرۆژەكە ئامادەبكرێت، بەر لە خستنەڕووی بۆ دەنگدان لە هۆڵی ئەنجومەن.

بابەتی پێشتر

ئامارە فەرمییەکانی عێراق: زۆرینەی ئەوانەی لە ناو خێزاندا دەکوژرێن ژنانن

بابەتی دواتر

دادگای ڕوسیا سزای زیندانی بەسەر ناڤالنی بەرهەڵسكاردا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەینەوا.. 25 تیرۆریست دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشكرایكرد، مەفرەزەكانیان 25 تیرۆریستیان لە نەینەوا دەستگیركردووە. ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق كە وێنەیەكی…
Total
0
Share