دادگای ڕوسیا سزای زیندانی بەسەر ناڤالنی بەرهەڵسكاردا سەپاند

ناڤالنی، پوتین-ی بە هەوڵدان بۆ “ترساندنی ملیۆنان” لە پای هەوڵدان بۆ بەندكردنی تۆمەتباركرد

دادگای ڕوسیا سزای زیندانیكردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ بەسەر ناڤالنی-دا سەپاند، پشتبەست بە سزایەكی پێشتر، لایەنگرانیشی داوای خۆپیشاندان دەكەن.

ناتالیا ریبنیكۆڤا، دادوەری دادگای موسكۆ ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات لەكاتی خوێندنەوەی بڕیارەكەی دادگادا وتی، پێویستە بەرهەڵسكارەكە سێ ساڵ و نیو لە زینداندا بەسەربەرێت بەپێی ئەو سزایەی پێشتر لە ساڵی 2014 ڕوبەڕووی كراوەتەوە و بەسەریدا جێبەجێنەكراوە، بەڵام ئەو ماوەیەی لێدەردەكرێت كە ئەو ساڵە لە نیشتەجێكردنی ناچارانەدا بەسەریبردووە.

لە بەرامبەردا ڕێكخراوە بەرهەڵسكارەكەی ناڤالنی داوایكرد خۆپیشاندانێكی بەپەلە لە مۆسكۆ بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر بڕیارەكەی دادگا ئەنجامبدرێت.

هەروەك ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەوروپا ڕایانگەیاند پێویستە بەخێرایی ناڤالنی ئازادبكرێت.

لە دانیشتنەكەی دادگادا ناڤالنی، ڤلادمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیای بە هەوڵدان بۆ “ترساندنی ملیۆنان” لە پای هەوڵدان بۆ بەندكردنی تۆمەتباركرد.

چەند جارێكیش لە بەردەم دادگادا دوپاتیكردەوە كە دەسەڵاتدارێتی وڵاتەكەی هەوڵیداوە لەڕێی گازی ئەعسابەوە بیكوژێت.

چالاكوانە تەمەن 44 ساڵەكە لە 17ی كانونی یەكەمی ڕابردوو پاش گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ مۆسكۆ دەستبەسەركرا.

سەردانەكەی بۆ ئەڵمانیا پاش ژەهرخواردكردنی بوو كە بەهۆیەوە بێهۆش بوو و ئەگەری مردنی هێنایە ئاراوە.

كۆتایی دوو هەفتەی ڕابردوو هەزاران خۆپیشاندەر ڕژانە شەقامەكانی مۆسكۆ و شارەكانی دیكە بۆ داوای ئازادكردنی ناڤالینی، لەلایەن پۆلیسیشەوە خۆپیشاندەران سەركوتكران و زیاتر لە هەشت هەزاریشیان دەستگیركران.

س: الحورە

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

وڵڤەرهامپتن 2-1 ئارسیناڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share