بێگەرد تاڵەبانی: بەنداوی دوکان 3.7 ملیار مەتر سێجا ئاوی کۆکردووەتەوە

وەزیری کشتوکاڵ، ڕایگەیاند، بەنداوی دوکان 3.7 ملیار مەتر سێجا ئاوی کۆکردووەتەوە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بەگوێرەی پلانی زانستیی وەزارەتمان و لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو، بە شەونخوونیی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەر و کارمەندانمان لە سەر پرۆژەکان توانرا لە سەرەتای وەرزی بارانەوە، سوود لە باران و داهاتی ئاوی ئەمساڵ وەربگیرێت و ڕێژەیەکی زۆر باش ئاو کۆبکرێتەوە، هاوکات سەلامەتیی بەنداوەکان بپارێزرێت.

دەشڵێت، 20 بەنداوی بچووک و مامناوەند لە تەواوی دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستان، بەتەواوی پڕبوون و سەرڕێژبوون.

ئەوەش دەخاتەڕوو، “بەنداوی دوکان 3.7 ملیار مەتر سێجا ئاوی کۆکردووەتەوە و ڕۆژانە بەڕێژەیەکی باش زیاددەکات، پلانی کۆکردنەوەی زۆرترین بڕی ئاومان لە کۆتایی وەرزدا هەیە، بەنداوی دەربەندیخانیش 2.3 ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدا کۆکراوەتەوە و بەگوێرەی پلانێکی زانستی هەنگاو بە هەنگاو پڕ دەکرێت”.

وەزیری کشتوکاڵ ئەوەش دەڵێت، بەنداوی دهۆک ڕێژەیەکی باش ئاوی زیادیکردووە و نزیکە لە پڕبوون 47 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.

ئاماژە بەوەش دەکات، بەنداوی گۆمەسپان بڕی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی کۆکردووەتەوە کە 60%ی ئاوی کۆکراوەی ئەمساڵە و بەردەوامە لە زیادبوون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە،…
Total
0
Share