کچێک لە سلێمانی لەسەر پردێک کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کچێک لەسەر بەرزەپردی بەردەم زانکۆی سلێمانییەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

حەسەن باقر بەڕێوەبەری کارگێڕیی زانکۆی سلێمانی لەبارەی رووداوەکەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەو رووداوە لە کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی روویداوە، جەختیکردەوە ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە هیچ پەیوەندیی بە زانکۆی سلێمانییەوە نییە.

لەلایەکی دیکەوە سامان نادر بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو کەسەی لەسەر بەرزەپردەکەوە کەوتووەتە خوارەوە لە رەگەزی مێ-یە و تەمەنی لەنێوان 18 بۆ 20 ساڵدایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “تا ئێستا نازانرێت کە هۆکاری رووداوەکە چی بووە ئایا خۆکوژی بووە یان کەوتووەتەخوارەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە چونکە بە نایاسایی نەوتەکەیان دەفرۆشن

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە…
Total
0
Share