پۆلیسی سلێمانی ئەو پیاوەی دەستگیركرد كە قیمە و جگەری خراپی لە ماڵەكەیدا هەڵگرتبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو پیاوەی ڕاگەیاند كە ئەمڕۆ 550 كیلۆگرام گۆشت و قیمەی هندی و جگەری بەستووی ئێرانی كە سەرجەمیان بەبڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ و تەندروستی قەدەغەن، لە ماڵەكەیدا هەڵگرتبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، “مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا بەهاوكاری لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی توانییان دەستبگرن بەسەر بڕێك خواردەمەنی ڕێگەپێنەدراودا.

باسی لەوەشكردووە، تۆمەتباركە د لەماڵەكەیدا بڕێك خۆراكی ڕێگەپێنەدراوی دانابوو بە نیازبوو لە دوكانەكەیدا لەناوبازاڕی شاری سلێمانی ساغی بكاتەوە .

ڕوونیشیكردووەتەوە، لەماڵی تۆمەتباركەدا دەستگیرابەسەر 550 كیلۆگرام گۆشت و قیمەی هندی و جگەری بەستووی ئێرانی كە سەرجەمیان بەبڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ و تەندروستی قەدەغەن، لەگەڵ 250 كیلۆگرام ساسی ئامادەكراو كە بەهۆی خراپ هەڵگرتنیانەوە خراپ ببون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی مامۆستایانیش دەگرێتەوە؟
یەكێتیی مامۆستایان زانیارییەكە ئاشكرادەكات

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازی پەیڕەوكردنی یەكپۆشی بۆ مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن نەكراوە، بەڵام لە ڕابردوودا…
Total
0
Share