هێزە ئەمنییەكانی توركیا سێ هاوڵاتیی عێراقییان بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە ڕێكخراوی داعش دەستگیركرد.
بەپێی میدیاكان ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ئەو كەسانە لە ناوچەی سامسون لە باكووری توركیا دەستگیركراون.
بەیاننامەیەكی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ناوچەكە ئاشكرایكرد، دەستگیركردنەكە لەمیانەی پڕۆسەیەكی ئەمنیدا بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە ئامێرێكی ئەلیكترۆنی لە ماڵی گومانلێكراوەكاندا دەستی بەسەرداگیراوە.
س: ئەنادۆڵو