عێراق فڕۆكەی جەنگی دروستدەكات

هاوكاتی دروستكردنی بۆمب و مووشەك و چەك و تەقەمەنی، عێراق فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی چاودێری و گەڕان دروستدەكات.

ماوەیەكە عێراق دروستكردنی چەك و تەقەمەنیی دەستپێكردووەتەوە، پلانی دروستكردنی فڕۆكەشی خستە بواری جێبەجێكردنەوە، كە بەشێوەی كۆكردنەوەی پارچەكان و لە یەكتردانیان دەبێت.

دەستەی پیشەسازیی جەنگی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵەكەی ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد، “هێڵی نوێی بەرهەمهێنان و دروستكردنی چەكی سووك و تەقەمەنی بەگەڕدەخەین و فڕۆكەی شەڕكەر و فڕۆكەی چاودێری بە شێوەی كۆكردنەوە دروستدەكەین”.

محەمەد ساحب دەڕاجی سەرۆكی دەستەكە دەڵێت، “عێراق چەندین ڕێككەوتن و یاداشتی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ وڵاتاندا ئیمزاكردووە بۆ بەهێزكردنی پرۆسەی خۆپڕچەككردن و گواستنەوەی تەكنەلۆژیا و یارمەتیدانمان لە پەرەپێدانی پیشەسازیی جەنگیدا”.

بەپێی وتەی دەڕاجی، جگە لە چەك و تەقەمەنی و فڕۆكە، عێراق لەڕووی تەكنەلۆژیای سەربازییەوە خۆی بەهێزدەكات و پەرە بە ئاسایشی سیبری دەدات و توانای خۆی لە جەنگی ئەلیكترۆنیدا پێشدەخات.

پێشتر سەرۆكی دەستەی پیشەسازیی جەنگی ڕایگەیاندبوو، عێراق لە ناوخۆدا دەمانچە و تفەنگ و تەقەمەنی و بارووت دروستدەكات، لەگەڵ مووشەكی كورتبڕ و بۆمبی تایبەت بە فڕۆكەی جەنگی لە جۆری سوخۆی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆدەبێتەوە

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران پرسی بەردەوامی گەمارۆکان لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share