جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا جارێكی دیكە دەگۆڕێت

گۆڕانكارییە نوێیەكە “مایەی نیگەرانییە”

زانایان ئاشكرایدەكەن ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە كانونی یەكەمی ڕابردوو لە بەریتانیا دەركەوت، گۆڕانكارییەكی نوێی بەسەرداهاتووە كە “مایەی نیگەرانییە”.

زانایان گەیشتە ئەو ئەنجامەی تازەترین ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر ڤایرۆسەكەدا هاتووە، وایلێدەكات ڕوبەڕووی سیستمی بەرگری مرۆڤ ببێتەوە و “گێلە بە دژە تەنەكان” بكات.

ڤایرۆسە دووەمجار گۆڕاوەكە لەنێو 11 نمونەی نزیكەی 200 هەزار نمونەدا دۆزرایەوە لەكاتی بەدواداچوون بۆ زنجیرەی بۆهێڵەكانیدا.

بەپێی تۆڕی (سكای نیوز)ی بەریتانی، گۆڕانكارییە نوێیەكە “مایەی نیگەرانییە”، چونكە واتە توشبووانی پێشوو دەشێت جارێكی دیكە توش ببنەوە، هەروەك پێدەچێت ببێتە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەری ڤاكسینەكان.

بەپێی سەرچاوەكە، گۆڕانكارییەكە واتە ڤایرۆسەكە تواناكانی خۆی پەرەپێداوە، نەك تەنها لەڕێی توشكردنی خانەكان، بەڵكو بەهەمان شێوە لە سەركەوتن بەسەر سیستمی بەرگری.

بەپێی میدیاكە ڤایرۆسەكە “شێوەی خۆی دەگۆڕێت تا دژە بەرگرییەكان بەهەمان ڕێگای پێشووی نەیناسنەوە”.

“ڤاكسین بە پارێزگار لە پەتا مەترسیدارەكە و مردن دەمێنێتەوە، بەڵام پێدەچێت نەبێتە هۆی وەستاندنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە” وەك ئەوەی سكای نیوز بڵاویكردوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل: ئێران شەش مانگی دیکە دەبێتە خاوەنی کەرەستەی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی

بابەتی دواتر

توركیا.. سێ عێراقی بە گومانی پەیوەندییان بە داعشەوە دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share