بەرهەم ساڵح گەیشتە كوەیت

بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق

سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم گەیشتە كوەیت بەمەبەستی بەشداری لە مەراسیمی پرسەی كۆچی دوایی میری پێشووی كوەیت.

بەیانی ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی گەیشتە كوەیت و لەلایەن نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سە‌باح، میری نوێی كوەیت پێشوازیكرا.

مەبەستی سەردانەكەی سەرۆككۆمار گەیاندنی پەیامی هاوخەمی عێراق و بەشدارییە لە مەراسیمی پرسەی كۆچی دوایی شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح-ی میری پێشووی كوەیت كە ڕۆژی سێشەممە لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

بابەتی پێشتر

بڕیاردرا به‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا

بابەتی دواتر

کاردانەوەکانی پاش مەرگی ڕابەری ڕۆحیی ئێزدییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share