پارێزگارێكی پێشوو دوو سزای زیندانیكردنی بەسەردا دەسەپێندرێت

دادگای ناوەندیی تاوانەكانی گەندەڵی كە تایبەتە بە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و سەر بە دادگای فیدراڵیی كەرخە لە بەغداد، ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات، دوو بڕیاری بەسەر پارێزگاری پێشووی نەینەوادا سەپاند.

نەوفەل حومادی، دوای ڕزگاركردنی نەینەوا لە داعش، كرا بە پارێزگار و تۆمەتباركراوە بە تێوەگلان لە گەندەڵی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبارەی دوو بڕیارەكەی دادگاوە دەڵێت، “حومادی تاوانبارە بە ئەنجامدانی پرۆژەی وەهمی و ساختە لە پاككردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی نەینەوادا.”

ڕوونیشیكردەوە، “ئەو پرۆژانە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2019 بڕیاریان لێدراوە، بەڵام ساختەبوون و بەبێ جێبەجێكردن ماونەتەوە و پارەكانیان خوراون.”

دوو بڕیارەكەی دادگا لەدژی نەوفەل حومادی، یەكێكیان بریتییە لە زیندانیكردنی توندی ناوبراو بۆ ماوەی سێ ساڵ، دووەمیشیان زیندانیكردنی توندە بۆ ماوەی دوو ساڵ.

دادگای ناوەندیی تاوانەكانی گەندەڵی، مافی داوە بە پارێزگای نەینەوا سكاڵا لەسەر پارێزگاری پێشوو تۆماربكات و داوای قەرەبووی دارایی لێبكات بەپێی مادەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان راگەیەندرا

کۆمسیۆنی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاشکرادەکات. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی…
زیاتر ببینە

وەزیرێکی هەرێم: چیتر هەرێم ناتوانێت مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بداتە بەغداد

وەزیرێکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، چیتر حکومەتی هەرێم ناتوانێت مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عێراق بکات.…
Total
0
Share