راوێژکاری سودانی: تانە لە بودجە نادەین و کێشەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتووە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری سیاسی، رەتیکردەوە حکومەتی عێراق نیازی تانەدان لە بودجەی گشتیی هەبێت کە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندی کردووە، راشیگەیاندووە ناکۆکییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە نزیکەیی کۆتاییهاتووە.

سەبهان مەلا جیاد، رایگەیاند، “تا ئێستا هیچ نیازێک نییە تانە لە یاسای بودجە بدرێت”، ئاماژەی بەوەشکرد، “بەڵام کێشەی دارایی هەیە و ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی دەکات، پێشبینیش دەکەم بودجە بەبێ کێشە تێپەڕێنرێت، ئەگەری هەیە تانە لە یەک یان دوو ماددە بدرێت”.

روونیشیکردەوە “ناکۆکییەکان لەگەڵ کورد و هەرێمی کوردستان نزیکە لە کۆتاییهاتن”.

راوێژکارەکەی سودانی رایگەیاندووە، “دەبێت کاری پارێزگاکان کارگێڕی بێت نەک سیاسی، ئێمەش لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاکانداین، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بە ئازادییەکی گەورە لە کاروباری دەوڵەتدا کاربکەین لە ڕێگەی لامەرکەزیی ئیداریەوە کە ئازادیی زیاتری کارکردن دەبەخشێت”.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێكى هەڵكوتانە سەر كۆمپانیایەكى دراو دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ئەو جوتیارەی شەوی ڕابردوو له گوندی پەڵکانە دەستگیرکرا ئازادکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share