بڕیاردرا به‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی عێراق

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی عێراقی ڕایگه‌یاند، توركیا بڕیاریداوه‌ به‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا، بڕیاره‌كه‌ش له‌ شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی عێراقی پێنجشه‌ممه‌ 1ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، “به‌ سه‌رجه‌م گه‌شتیاران و كۆمپانیاكانی بواری گواستنه‌وه‌ و فڕۆكه‌وانی ڕاده‌گه‌یه‌نین، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی توركیاوه‌ ئاگادار كراوینه‌ته‌وه‌ به‌ ڕاگرتنی سه‌رجه‌‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 3ی تشرینی یه‌كه‌م-ه‌وه‌ تا كاتێكی نادیار، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ڕێنماییه‌كانی دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كانی توركیا”.

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی عێراقی ئه‌وه‌شی وتووه‌، “بڕیاره‌كه‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ عێراقییانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ توركیاوه‌ ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان”.

ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا له‌ كاتێكدایه‌ هێشتا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ به‌ ته‌واوی ئاسایی نه‌بوونه‌ته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی دووجار بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق درێژ كرده‌وه‌.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. تورکەکانی ئێران پشتگیری لە ئازەربایجان دەکەن

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح گەیشتە كوەیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامارەكانی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە عێراق مەترسیدارن

پرسی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەعێراقدا مشتومڕی بەردەوامی لەسەرە، لێدوانە ‏فەرمییەكان لەوبارەیەوە باسلەوەدەکەن، ڕێژەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەناو ‏گەنجان…
Total
0
Share