لە نەفتخانە شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش ڕوویداوە “كوژراو هەیە”

لە سنووری خانەقین و لە ناوچەی نەفتخانە شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش ڕوویداوە و بەهۆیەوە “ژمارەیەك لە چەكدارانی حەشدی شەعبی كوژراون”.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات، لە ناوچەی نەفتخانە لە سنووری خانەقین شەڕێكی قورس لەنێوان حەشدی شەعبی و چەكدارانی داعش ڕویداوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، “لەو شەڕەدا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە، پێنج لە چەكدارانی حەشدی شەعبی كوژراون و شەشی دیكەشیان بریندار بوون”.

ئەو شوێنەی كە شەڕەكە تیایدا ڕویداوە، ناوچەی كونەماسی بووە لە نەفتخانەی سنووری خانەقین.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لە دەوروبەری كاتژمێر 9ی ئەم بەیانییە، داعش پەلاماری لیوای 20ی حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە داوە، پاش ئەوەی لەو شەڕەدا چەكدارانی حەشد جوڵاون بۆمبێكیان پێدا تەقیوەتوە”.

بابەتی پێشتر

تەرمی گەنجێکی کورد لە نێوان تورکیا و یۆناندا شێوێندراوە

بابەتی دواتر

تورکیا ڤیدیۆی بۆردومانی گوندی شێنێی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئاسمان ساماڵ دەبێت…
زیاتر ببینە

سلێمانی..رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر نزیکەی سێ دەفتەر دۆلار بەم کەسانە دەدات

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر دەستگیرۆیی فراوانکردنی پرۆژە دەکات بۆ ئەم مەبەستەش بۆ هەر پرۆژەیەک پێنج هەزار…
Total
0
Share