تورکیا ڤیدیۆی بۆردومانی گوندی شێنێی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئەمڕۆ 2ی شوبات لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی جەنگییەوە چەند گەریلایەکی پەکەکەیان کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت “هێرشەکە بۆ سەر 10 چەکداری پەکەکە ئەنجامدراوە”.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندی شێنێی سەر بە قەزای پشدەر لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومانکرا، بۆردومانەکە 500 مەتر لە ماڵەکانی گوندەکەوە دوربووە و بەهۆیەوە کچێکی تەمەن 26 ساڵی دانیشتووی گوندەکە برینداربووە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکردووە، کچێک بەناوی ( هـ . ئـ . ع ) لەدایک بووی ساڵی 1995، پیشەی کچی ماڵ دانیشتووی گوندی شێنێ سەر بەقەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لەماڵی خۆیاندا بریندار بووە.

بەوتەی دایکی لەکاتێکدا فڕۆکەی تورکیا دەوروبەری گوندەکەیانی بوردومان دەکرد پەنجەرەی ماڵەوەیان شکاوه و بەهۆی پاشماوەی شوشەکان کچەکەی بریندار بووە، پاش چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سوکی برینەکەی ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو لەگەڵ پارتی باس لە دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو لەگەڵ پارتی باس…
Total
0
Share