تەرمی گەنجێکی کورد لە نێوان تورکیا و یۆناندا شێوێندراوە

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا محەمەد ئەحمەد، کە گەنجێکی خەڵکی کەرکوکە لە وڵاتی تورکیاوە لەگەڵ 12  کۆچبەری دیکە ویستویەتی بچێتە وڵاتی یۆنانەوە، بەڵام لە ڕێگەدا پەکی دەکەوێت و گیان لە دەستدەدات، دواتر تەرمەکەی لەلایەن ئاژەڵی کێوی ئەو ناوچەیەوە دەشێوێندرێت.

میدیای کوردی – یۆنانی “پشتی نیوز” ئاشکرایکردووە، “ئەو گەنجە لەگەڵ 12 کۆچبەری دیکە هەوڵیانداوە لە تورکیاوە بگەنە یۆنان، لە ڕێگەدا محەمەد ئەحمەد و دوو کۆچبەری سریلانکی پەکیان کەوتووە، بەڵام دوو کەسە سریلانکییەکە توانیویانە خۆیان ڕادەستی پۆلیسی یۆنانی بکەن، بەڵام گەنجە کوردەکە نەیتوانیووە خۆی بگەیەنێتە شوێنێکی ئاوەدانی و لەوێدا گیانی لە دەستداوە، بەڵام دواتر تەرمەکەی بە شێوێندراوی لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دۆزراوەتەوە”.

پزیشکێک بەناوی پاڤلۆس پاڤلیدیس لە یۆنان لە شاری ئه‌لێكساندروپۆلی ئاشکرایکردووە، “تەرمێکیان دۆزیوەتەوە کە باڵای لە نێوان یەک مەتر و 70 سانتیمدایە و هیچ تاتۆیەک بە جەستەیەوە نییە، لەگەڵ ئەوە کالەی زەردی لەپێدابووە”.

ئەم زانیاریانە هەمان ئەو زانیاریانەن کە کەسوکاری محەمەد ئەحمەد ڕایانگەیاندووە لەسەر کوڕەکەیان و هێشتاش تەرمەکە پێویستی بە ئەنجامدانی پشکنینی DNA  هەیە.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. "پێنج تیرۆریست دەستگیركران كە یەكێكیان ژنە"

بابەتی دواتر

لە نەفتخانە شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش ڕوویداوە "كوژراو هەیە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share