سلێمانی..رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر نزیکەی سێ دەفتەر دۆلار بەم کەسانە دەدات

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر دەستگیرۆیی فراوانکردنی پرۆژە دەکات بۆ ئەم مەبەستەش بۆ هەر پرۆژەیەک پێنج هەزار بۆ 30 هەزار دۆلار دەدات.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، “بەمەبەستی فراوانکردنی پرۆژەو هاوکاریکردنی خاوەن پرۆژەکان، رێکخراوی (IOM)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕێکی زۆر پارەی دابینکردووە لە سنوری سلێمانی بەبێبەرامبەر بیدات بە خاوەنی پرۆژەکان بۆ فراوانکردنی پرۆژەکەیکە بڕەکەی لەنێوان پێنج هەزار بۆ 30 هەزار دۆلاردایە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ” بەپێی مەرجەکان بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە هاوکارییە پێویستە تەمەنی پرۆژەکە ساڵێک کەمتر نەبێت و بەدەر لە خاوەنی کارەکە 3- 50 کارمەندی هەبێت، پرۆژەکە لە سنوری سلێمانیدا بێت و لەکارکردن بەردەوام بێت و خاوەنی کارەکە عیراقی بێت، هەر بەپێی مەرجەکان پێویستە پرۆژەکان لە بواری پەرەپێدان و فراوانکردنی کەرتی کشتوکاڵی و مەڕوماڵاتدا بێت”.

ئاشکراشی کردووە، ” هەرکەسێک خوازیارە سوودمەندبێت لەم هاوکارییەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بێ بەرامبەرە و وەرناگیرێتەوە، هەتا 29ی کانوونی یەکەم سەردانی بینای مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری”.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە شوقەکانی مامۆستایان لە شاری هەولێر کەوتەوە

بابەتی دواتر

گرێیەكان كەمدەكاتەوە.. دەرمانێك بۆ چارەسەری شێرپەنجە دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share