لە كەركوك “پێنج تیرۆریست” لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران، یەكێكیان ژن بووە.
ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات، ئاشكرایكرد، “له شاری که‌رکوک پێنج تیرۆریستی داعش ده‌ستگیرکراون، یەكێك لەو تیرۆریستانە ژن بووە”.
دەزگاكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “گرتنی ئه‌و تیرۆریستانه له دوای چاودێرییه‌کی وردی ئه‌منی هاتووه و ده‌ستگیرکردنه‌که‌شیان له چه‌ند شوێنێکی جیاواز بووه”.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، “ژنە تیرۆریستەكە لە حەویجەی سەربە شاری کەرکوک لەلایەن دژەتیرۆری عێراقەوە دەستگیرکراوە، چوار تیرۆریستەكەی دیكەش لە ناوچەی عجێل دەستگیرکراون”.