داهاتی 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم دیارنییە

سەرباری رادەستكردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە بەغداد، داهاتی 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم دیارنییە كە زۆرینەی هەموو رۆژێك دەدرێت بە دوو كۆمپانیای حزبی.

رۆژانە لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 50 هەزار بەرمیل نەوت دەدرێت بە كۆمپانیای كار و پاڵاوگەی لاناز و پاڵاوگەكانی دیكەی سنووری هەولێر، بەڵام داهاتەكەی دیارنییە و نازانرێت دەگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی راسپاردە و ئایا چەندە و چی لێدێت؟.

بەهجەت ئەحمەد پسپۆڕی گرێبەستەكانی نەوت لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەهۆی رادەستكردنی دۆسیەی نەوت بە بەغداد، زۆربەی داهاتە نەوتییەكانی حكومەتی هەرێم بڕدراون، بەڵام داهاتی نزیكەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دیارنییە كە دەدرێت بە كۆمپانیای كار و پاڵاوگەی لاناز و پاڵاوگەكانی دیكەی سنووری هەولێر”.

وتیشی، “لە راپۆرتەكانی حكومەت و كۆمپانیای دیلۆیتیشدا باسی داهاتی ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتە نەكراوە و نازانرێت داهاتەكەی چی لێدێت و بۆ كێ و كوێ دەڕوات؟!”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: حكومەتی هەرێم سكاڵا تۆماربكات بەغداد پابەند دەكرێت بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەتی هەرێم سكاڵا لەسەر حكومەتی عێراق تۆماربكات دادگای فیدراڵی…
Total
0
Share