پزیشکێکی پسپۆڕ هۆشداریی لە بەکارهێنانی ئەو دەرزییە دەدات کە لەناو خەڵکیدا بە “دەرزییە تێکەڵەکە” ناسراوە کە بۆ چارەسەری پەتا و ئەنفلۆنزا بەکاردێت و دەڵێت هۆکارێکە بۆ مـ.ـردن نەک چارەسەر.
د. دلاوەر حەمەد، پزیشکی دەرمانسازی پسپۆر رایدەگەیەنێت، لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی، دیاردەیەکی مەترسیدار لەناو خەڵکدا باوە ئەویش تێکەڵکردنی هەردوو دەرزی دیکلۆفیناک (Voltaren) و دیکسامیسازۆن (Decadron) و لێدانیانە لە یەک کاتدا؛ زۆرجار بە “دەرزییە تێکەڵەکە” ناودەبرێت.
دەشڵێت، ئەو دەرزییە مەترسیدارە چونکە تەنها ئازار دەشکێنێت بێ ئەوەی ڤایرۆسەکە لەناوببات، هەروەها کاریگەریی لەسەر بەرگریی جەستە دروستدەکات و لاوازی دەکات، لە کاتی توشبوون بە پەتا جەستە پێویستی بە بەرگریی بەهێزە بۆ شـ.ـەڕی ڤایرۆسەکە، بەڵام ئەم دەرزییە رێگریی لە بەرگریی جەستە دەکات کارەکەی خۆی بکات.
هاوکات ئاماژە بەوەشدەدات، تێکەڵکردنی ئەو دوو جۆر دەرزییە دەبێتە هۆی بـ.ـرینداربوونی گەدە (قرحە)، هەروەها فشارێکی زۆر دەخاتە سەر گورچیلەکان. جگە لەوەش، شەکرە و فشاری خوێن بەرزدەکاتەوە و بەکارهێنانی بۆ توشبووانی ئەو دوو جۆرە نەخۆشییە “زۆر کـ.ـوشندەیە”.
ئەو پزیشکە رێنمایی هاوڵاتییانیش دەکات ئەنفلۆنزا و پەتا، دژە بەکتریا (Antibiotics) و ئەو تێکەڵانە چارەسەری ناکەن، بەڵکو باشترین رێگە بۆ چاکبوونەوە پشوودان و خواردنەوەی شلەمەنیی گەرم و بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵە بۆ دابەزاندنی تا.