پزیشكێك دەربارەی كاریگەریی پێكەنین لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دەدوێت

كاتژمێرێك پێكەنین دەتوانێت نزیكەی 350 كالۆری لە جەستەتدا بسووتێنێت، چونكە پێكەنین نزیكەی 80 ماسولكە لە جەستەی مرۆڤدا چالاك دەكات، وەك ئەوەی پزیشكێكی پسپۆڕ باسیدەكات.

گیورگی كۆستیۆك، پزیشكی پسپۆڕی دەروونی دەڵێت، پێكەنین نزیكەی 80 ماسولكە چالاك دەكات، كاتژمێرێكی تەواو پێكەنین نزیكەی 350 كالۆری دەسووتێنێت.

وتیشی، “پێكەنین دەبێتەهۆی گۆڕانی جۆری هەناسەدان، زیادبوونی میتابۆلیزمی ئۆکسجین لە مێشك و ئەندامەكان و كەمبوونەوەی فشار لەسەر سییەكان”.

توێژینەوە پزیشكییە نێودەوڵەتییەكان دەڵێن، كەسانی گەشبین كەمتر تووشی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان دەبن، ئەو كەسانە زیاتر گرنگی بە تەندروستییان دەدەن و شێوازێكی ژیانی چالاك پەیڕەو دەكەن و واز لە هەڵسوكەوتە نەرێنییەكان دەهێنن بەمەش زیاتر بەرگەی نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان دەگرن.

ئەو پسپۆڕە دەڵێت، “چاودێریی چاكبوونەوەی نەخۆشم لە بەركەوتن و نەشتەرگەری كردووە، تێبینم كردووە زوو چاكبوونەوەی ئەو كەسانەی بیركردنەوەی ئەرێنییان هەیە زۆر بەخێراتر دەبێت، ئەوان بە ئاسانی بەرگەی ئازار دەگرن بەراورد بە كەسانی رەشبین”.

روونیشیكردەوە، لە جەستەی گەشبیناندا سیرۆتۆنین دەردەدرێت، كە هۆرمۆنی خۆشییە و ئەوەش ئازارشكێنێكی سروشتیی ئازازەكانە. هەرچی رەشبینەكانە كۆرتیزۆڵ بەسەریاندا دادەبارێت، ئەوەش هۆرمۆنی فشارە و توانای زیادبوونی ئازار و پەرەپێدانی نەخۆشیی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش هاوڵاتی لەكاتی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی فایزەردا گیانیان لەدەستداوە

ڕاپۆرتی دامەزراوەیەكی ئەمریكی ئاماژەی بەوەكردووە، شەش هاوڵاتی لەكاتی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی فایزەردا گیانیان لەدەستداوە و تەمەنی بەشێكیان لەسەروی 55…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: سەربازانی جەنگی کەنداو زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی تێکچوونی دەمارییان لەسەرە

توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریدەخات کە ئەو سەربازانەی بەشدارییان لە جەنگی کەنداودا کردووە، زۆرترین مەترسییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی…
Total
0
Share