نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی دیاریکرا

بەپێی ئەو پێوەرەی کە بە هەماهەنگی قائیمقامیەت و کارەبای سلێمانی و مۆلیدە ئەهلییەکان دانراوە نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان له‌ ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی یه‌ك‌ به‌ (37) دینار دیاری کراوە.

كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیدە ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییان له‌نێوان (260) بۆ (300) کاتژمێر بووە به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای مۆلیدەی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان نۆ هه‌زار (750) بۆ (11) هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای مۆلیدە گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

لە ڕاگەیەندراوێکی لیژنەی دیاریکردنی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیدە ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ گۆڕداوه‌، به‌یانیان لە کاتژمێر (7 بۆ 8 ) و نیوه‌ڕوان له‌ کاتژمێر (12) بۆ کاتژمێر (1)ی شه‌و، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه‌ هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابین بكه‌ن.

بابەتی پێشتر

ڕێکخراوێکی چاودێر لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی باس لە پێشێلکاری بەرامبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات

بابەتی دواتر

فەرماندە بەهێزەكەی میانمار.. سەركردەی كودەتاكە كێیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share