یاسای پەروەردە و فێرکردن گەیشتووەتە سەرۆکایەتی هەرێم

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، یاسای پەروەردە و فێرکردن گەیشتووەتە سەرۆکایەتی هەرێم و لە دوای پەسەندکردنی لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوای ئەوەی یاسای پەروەردە و فێرکردن لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوو، ئێستا چووەتە سەرۆکایەتی هەرێم و دوای پەسەندکردنی لە چەند رۆژی داهاتوودا لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “یاسای پەروەردە و فێرکردن یەکێکە لەو یاسا باشانەی لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا دەرکران و بۆ ماوەیەکی زۆر و بە وردی کاری لەسەرکراوە”.

ئاشکراشی کرد، “سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە، بۆ ئەمە پێویست دەکات وەزارەتی پەروەردە رێنمایی بۆ دەربکات، بۆ ئەمەش بەراستی کاتی پێویستە ئەوە نییە، بتوانیت بڵێیت بە مانگێک یان مانگ و نیوێك دەتوانرێت ئەنجامبدرێت، بۆیە وەزارەتیش بۆ ئەم کارە کاتێکی خۆی دەوێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: سەرپەرشتیاری ئەو گروپە شاخەوانییەی ئەمڕۆ لە قەرەداغ بوون بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکرا

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرپەرشتیاری ئەو گرووپە شاخەوانییەی ئەمڕۆ لە قەرەداغ بوون…
Total
0
Share