ڕێکخراوێکی چاودێر لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی باس لە پێشێلکاری بەرامبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات

ڕێکخراوی کوردستان وۆچ، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕاپۆرتی مانگانەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامڤەر ڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و تێیدا باس لە لێدان و هێرشکردنە سەر (ئەیوب عەلی) پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ڕۆژی 6ی کانونی دووەم لەمیانەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن ژمارەیەك پاسەوانی پەرلەمانەوە هێرشکرایە سەر ئەیوب عەلی وەرتی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا.

لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکەدا باس لەوەکراوە کە یەکێک لە پاسەوانەکانی پەرلەمانی کوردستان بە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستای وتووە، “بەشەق دەتکەمە دەرەوە”.

هەر دوای ڕووداوەکە لە ڕۆژی 11ی کانونی دووەم، لەسەر داوای سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەیوب عەلی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا سەردانی پەرلەمانی کرد و لەلایەن ڕێواز فایەق-ەوە لەسەر هێرشکردنە سەریان لەلایەن پاسەوانێکی پەرلەمانەوە داوای لێبوردنی لێکرا.

 

بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردەی هەرێم باس لە چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵ دەکات

بابەتی دواتر

نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share