نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 71 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 581 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 510 دۆلار بوو.

ئەم نرخەی ئێستای زێڕ، بەرزترین ئاستی ئەو کانزا زەردەیە کە تاوەکو ئێستا پێی گەیشتبێت و ریکۆردی مانگی 12ـی ساڵی رابردووی خۆی شکاند، کە ئەوکات ئۆنسەیەک زێڕ، بە چوار هەزار و 549 دۆلار بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: ئەو جوتیارانەی لە کەرکوک گەنمەکانیان رەتکرایەوە لە بەغداد پشکنینیان بۆدەکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو جوتیارانەی لە کەرکوک وەرگرتنی گەنمەکانیان رەتکرایەوە لە بەغداد پشکنینیان بۆدەکرێتەوە. دیلان غەفور،…
Total
0
Share