ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی: نرخی کاڵا خۆراکییەکان لە عێراق بەڕێژەی %14 بەرزبووەتەوە

ڕێکخراوی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار ئاشکرایکرد کە نرخی کاڵا و شتومەکە خۆراکییەکان دوای دابەزینی نرخی دراوی نیشتمانی بەڕێژەی %14 بەرزبووەتەوە و داواشدەکات زیاتر گرنگی بە  بەرهەمی ناوخۆ بدرێت.

عەبدولڕەحمان میجاج، نوێنەری ڕێکخراوی بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە عێراق ڕایگەیاند، “بەهۆی دابەزینی نرخی دراوی نیشتمانیی عێراقی لەبەرامبەر دۆلاردا نرخی کاڵا خۆراکییەکان بەرزبووەتەوە بەڕێژەی %14 و ڕێژەی هەژاریش گەیشتووەتە %31.7 لە عێراقدا”.

ڕێکخراوەکە ئاشکرایکردووە کە %10ی هاوڵاتییانی عێراق لەسەر بنەمای خۆگونجاندن و مانەوە دەژین چونکە هیچ بڕە خۆراکێکی پێویستیی ڕۆژانەیان نییە.

داواشدەکات کە گرنگیی زیاتر بدرێت بە بوژانەوەی بەرهەمی ناوخۆ هەروەها داوادەکات وڵاتانی دیکە هاوکاریی عێراق بکەن.

بەپێی ئەو ئامارانەی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە ڕێژەی %10ی هاوڵاتیانی عێراق لە ژیانێکی ناچاری و خوگونجاندن لەپێناو مانەوەیان دەژین و لەو ڕێژەیە %35یان خۆراکی کوالێتی خراپ و هەرزان دەکڕن، هەروەها %27یان پارە لە خەڵک وەردەگرن بەشێوەی قەرز تاوەکو خۆراکی پێبکڕن.

لە ئامارێکی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیدا زیاتر لە سێ ملیۆن عێراقی کە لەنێویاندا 731 هەزار ئاوارەی ناوخۆییە خۆراکی ڕۆژانەی پێویستیان نییە.

بابەتی پێشتر

عێراق بازاڕی نەوتی ئەوروپا لە بەرژەوەندی دوو وڵاتی دیكە لەدەستدەدات

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی: تائێستا شیعەکان لەسەر هیچ دەقێکی جێگرەوە بۆ پشکی هەرێم ڕێکنەکەوتوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share