سروە محەمەد: نەناردنی مووچە بیانووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “نەناردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە بیانووە”.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، بەپێی بڕیار و رێککەوتنەکان دەبێت تاوەکو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەم حکومەتەی ئێستای عێراق مووچە بە مووچەخۆران بدات بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

وتیشی، نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدادەوە بیانووە و دەیانەوێت بەو بیانووانە مووچەکە نەنێرن.

سروە محەمەد باسی لەوەشکرد، لەناو ئەنجومەنی نوێنەران کە باسی کێشە یان بابەتێکی یاسایی دەکرێت کاتێک شتێک لە بەرژەوەندیی خۆیان بێت پێمان دەڵێن بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق پابەندکەرە و هەڵناوەشێتەوە، بەڵام ئەوەی پەیوەندیی بە هەرێمەوە هەبێت دەڵێن پابەندکەر نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان: نرخی کاڵا بەرزنەبووەتەوە

سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، نرخی کاڵا بەرزنەبووەتەوە و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەردەوامن.…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەپێزانینەوە لە رۆڵی ئەرێنیی ئەمریكا دەڕوانین بۆ پشتگیریی هێزی پێشمەرگە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەپێزانینەوە لە رۆڵی ئەرێنیی ئەمریكا دەڕوانن بۆ پشتگیریی هێزی پێشمەرگە…
Total
0
Share