بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری دێرین، عەبدوڵا مەسیحا ئەحمەد دەکات.
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
بەڕێزانمان لە خزمانی نهێلی و گوندی رەشاڤەیی
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچیدوایی تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی، یەکێتی و دەڤەری بادینان، هەڤاڵ عەبدوڵا مەسیحا ئەحمەد، پێشمەرگەری دێرین و پارتیزانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار، بنەماڵە تێکۆشەر و سەربەرزی، گوندی رەشاڤەیی و خزمانی نهێلی دەکەم، کە رۆڵتان لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی دیار و بەرچاوە.
لە خوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک.