کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و شەختە دروستدەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە هەندێک ناوچە پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و شەختە دروستدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمشەو کاریگەریی ئەم شەپۆلە بەف و بارانە بەرەو لاوازی دەچێت، لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەریەکەی دەمێنێتەوە بەشێوەی بەفربارینی پچر پچر و کرێوە.

دەشڵێت، بۆ سبەینێ سێشەممە کاریگەریەکەی نامێنێت، بەڵام پلەی گەرمی هەربە نزمی دەمێنێتەوە، هۆشداری دەدەین ئەمشەو و کاتەکانی بەیانی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت سەنتەری پارێزگای هەولێر لە سفر پلەی سیلیزی نزیکدەبێتەوە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەڵەبجە بۆ ژێر پلەی سفر دادەبەزیت،ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بۆ ژێر -3 پلە دادەبەزێت و ناوچە شاخەویەکان بۆ ژێر -6پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەگەڵ دروستبوونی دیاردەی شەختە .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە هێرشە موشەکییەکانی سەر هەولێر دەستگیرکراون

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ئاشکرایکردووە، دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە هێرشە موشەکییەکانی شەوی ڕابردووی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراون…
Total
0
Share