د.نەرمین مەعروف: پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بە پەسەندکردنی بودجەی 2025 پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەی فەرمانبەرانی عیراق نووسراوێكی ئاڕاستەی فەرمانگەكان كردووە، بەڵام ئەوە بە مانای دەستپێكردنەوەی پلەبەرز كردنەوە نایەت، بەڵكو بۆ زانینی خەرجیی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەیە، تاكو بزانرێت تێچووەکەی چەندە و چەند پارەی پێویستە و لە بودجەی ئەمساڵدا چەندی بۆ تەرخانبكرێت”.

وتیشی،”ئێستا پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە عێراق و هەرێمی كوردستان راگیراوە، بەڵام هەركاتێك ئەنجومەنی نوێنەران خشتەكانی بودجەی 2025ی پەسەندكرد پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانمان نەکشێنراونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتوچۆ کشێنراونەتەوە، رایگەیاندووە، ئەگەر ئامێرەکانیش لەکاربکەون…
Total
0
Share