بەرگریی شارستانیی هەولێر هەواڵی دۆزینەوەی تەرمەکانی لافاوەکە ڕەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕەتیدەکاتەوە تەرمی ئەو دوو کەسە دۆزرابێتەوە کە لەدوای لافاوەکەوە بێسەروشوێنن و داوادەکات هەواڵی ناڕاست بڵاونەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، هەواڵێکیان پێدراوە کە تەرمێک لە گوندی سەعداوا دۆزراوەتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنەکە، دەرکەوتووە هیچ تەرمێکی لێنەبووە.

بەرگریی شارستانی ئاماژەی بۆئەوە کردووە، کە چەندین جار ئەو جۆرە هەواڵانەیان پێدراوە و تیمیان ناردووە بەبێئەوەی هیچ بنەمایەکی هەبێت.

داواشی لەهاوڵاتییان کرد هەواڵی ناڕاست لەوبارەیەوە بڵاونەکەنەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی هەواڵی ناڕاست نەکەن و کەسوکاری ئەو هاوڵاتییانەش تووشی دڵەڕاوکێ نەکەن.

لەڕۆژی 17ی کانونی یەکەم لافاو چەند ناوچەیەکی پارێزگای هەولێری گرتەوە کەبەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا، لەکۆی ئەو کەسانە تەرمی 10 کەسیان دۆزراوەتەوە و دوو کەسیان تائێستا بێسەروشوێنن.

بابەتی پێشتر

سوپای نایجیریا: لە یەك هەفتەدا 100 داعشمان كوشتووە

بابەتی دواتر

بەفر هاتوچۆی لە مەرزی كێلێ ڕاگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share