سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای بابل ئاشكرایكرد، “بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییدا تەقێندراوەتەوە.”
بە گوێرەی سەرچاوەكە، “لەسەر ڕێگەی شەستی لە شاری حلە ناوەندی پارێزگای بابل، بۆمبێكی چێندراو لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی پشتیوانیی لۆجستیی هێزەكانی هاوپەیماناندا تەقێندراوەتەوە.”
ڕوونیشیكردەوە، “تەقینەوەكەوە تەنها زیانی مادی لێكەوتووەتەوە و یەكێك لە ئۆتۆمبیلەكانی كاروانەكەی هاوپەیمانان تێكشكاوە.”
مانگانە چەند جارێك هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دەكرێنەئامانج و زۆربەی هێرشەكانیش لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدەدرێن، سەرچاوە نافەرمییەكانیش گرووپە چەكدارە شیعەكان بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتباردەكەن.