“چاوساغی داعش” لە سەڵاحەدین دەستگیركرا

دەستگیركردنی كاربەدەستێكی داعش، ئەرشیڤ

هەواڵگریی عێراق ئاشكرایكرد، “چاوساغی داعش” لە شەرگات-ی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیركرا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی هەواڵگریی سەربازی بە هاوكاریی سوپا، كەسێكیان دەستگیركردووە كە چاوساغی داعشە لە ناوچەكانی چیای قەرەچووغ.”

ڕوونیشیكردەوە، “چاوساغەكەی داعش ئەركی چاودێرییكردنی جموجۆڵی هێزە عێراقییەكان بووە و زانیاری لەبارەیانەوە داوە بە داعش.”

ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە ئەو كەسەی دەستگیركراوە، كوڕی بەرپرسی مەفرەزەكانی قەناسبەدەستانی داعشە.”

پێنجشەممەی ڕابردوو 28ی كانونی دووەم، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، کوژرانی والی و جێگری خەلیفەی چەکدارانی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند و وتی، “ئەبو یاسر ئەلعیساوی لە چالاکییەکی هەواڵگیرییدا کوژراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی ئابووری: لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران نابێت

شارەزایەکی ئابووری رایدەگەیەنێت، لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی بۆ مەبەستێکی دیکەیە و کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران دروستناکات. د. ئەیوب…
Total
0
Share