فڕۆکه جهنگییهکانی سوپای عێراق له داقوق بۆردوومانی داعشی كرد، لە پارێزگای دیالەش دوو موشەكی ئاڕاستەكراو كۆنتڕۆڵكران.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم، سهرچاوهیهکی ئهمنی لە پارێزگای كەركوك بە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستای وتووە، “هێزه عێراقییهکان بۆ ڕاونانی چهکدارانی داعش له سنوورهکانی شارۆچکهی داقوق له باشووری کهرکوک دهستیان به ههڵمهتێکی گهورە کردووه”.
سەرچاوە ئەمنییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “له ئاسمانهوه فڕۆکه جهنگییهکانی سوپای عێراق، پاڵپشتیی هێزەكانیان كرد و چەند جارێک بۆردوومانی چهکدارانی داعشیان کردووه”.
ئەو هەڵمەتەش له ناوچهی دۆڵی شایی دەستیپێكردووە، كە دەكەوێتە باشووری شارۆچکهی داقوق.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ، لە ڕاگەیەندراوێكدا حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، “هێزەكانی لیوای یەكی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنێكی فراواندا، توانییان دوو موشەكی ئاڕاستەكراو لە نەفتخانە بدۆزنەوە كە ئاڕاستەی پارێزگای دیالە كراون”.
سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، لەو ناوچانەی كە گومانی بوونی چەكدارانی داعشیان لێدەكرێت لە ئۆپرسایۆنە ناوبەناوەكانیان بەردەوامن و جوڵەكانی داعشیش بەردەوامن.