وەزیری دارایی لەسەر پاشكەوتی مووچە بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

وەزیری دارایی هەرێم لەسەر پاشەکەوت و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و چەند بابەتێکی دیکەی دارایی بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.

لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، “لیژنەی دارایی ژمارەیەک ڕاپۆرتی لەبارەی ڕەوشی دارایی ئامادەکردووە و بڕیارە پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەو پرسانەوە ئەنجام بدات، کە پەیوەستن بە بابەتی دارایی وەک پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان، ھەروەھا فەرمانبەرانی گرێبەست و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە دارایی”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، حکومەت لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەبچێت، چونکە چەند ساڵێکە بەھۆی ڕەوشی خراپی دارایی و شەڕی داعش پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكردووە، “وەزیری دارایی بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێت لەسەر پاشەکەوت و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و چەند بابەتێکی دیکەی دارایی، چونکە پێویستە وەزارەت ڕوونکردنەوە بدات بە پەرلەمان و فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێرێکی سیاسی: ئەمجارە فازڵ میرانی بێژەری کەناڵەکەی مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی ڕاگرت

چاودێرێکی سیاسی ڕایگەیاند، لە چاوپێکەوتنەکەی شەوی ڕابردووی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پـ.ـارتی ڕایگەیاند، پـ.ـارتی بایکۆتی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی: داوادەکەم هاوڵاتییان تاکسییەکانیان بکەن بە کارەبایی

بەڕێوەبەری سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات، تاکسییەکانیان بکەن بە کارەبایی. ئازاد ئەحمەد، بەرێوەبەری سەندیکای…
Total
0
Share