نەجمەدین کەریم تووشی جەڵتەی مێشک بووە و لەژێر چاودێریی پزیشکییدایە

نەجمەدین کەریم

نوسینگەی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک، ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە نەجمەدین کەریم تووشی جەڵتەی مێشک بووە و لەژێر چاودێریی پزیشکییدایە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە نوسینگەی نەجمەدین کەریم بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، “بەداخەوە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، وەك هەر هاوڵاتیی و مرۆڤێكی ئاسایی، تووشی جەڵتەی مێشک هات و بەهۆیەوە کەوتە نەخۆشخانە”.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

هاونیشتمانیانی ئازیز

بەداخەوە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، وەك هەر هاوڵاتی و مڕۆڤێكی ئاسایی، تووشی جەڵتەی مێشک هات و بەهۆیەوە کەوتە نەخۆشخانە.

وە لە ئێستادا لەژێر چاودێری تیمی پزیشکیدایە، لێرەوە سوپاسی هەموو ھاونیشتمانان لەکوردستان کەرکوک و ناوچە دابراوەکان دەکەین کە بەپەرۆشن بۆ تەندروستی دکتۆر نەجمەدین وە سوپاسی ھەموو ئەو کەسایەتی و سەرکردایەتی لایەنەسیاسیەکان دەکەین لە ھەرێمی کوردستان و کوردستانی باکور و رۆژھەلات و رۆژئاوا کە بەردەوام لە پەیوەندیدان و لە تەندروستی بەڕێز دکتۆر (نەجمەدین کەریم)ـ دەپرسنەوە.

هاوکات سوپاسی بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، کە پیشەییانە مەمەڵەیان لەگەڵ هەواڵی تێکچوونی تەندروستی (دکتۆر نەجمەدین) کردووە و لێرەوەش رایدەگەیەنین، کە تەنها نووسینگەی بەڕێزییان رێگەپێردراوە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی دکتۆر نەجمەدین کەریم .

لە کۆتاییدا داواکاریین لە خودای مەزن شیفای بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم و هەموو مڕۆڤێکی نەخۆشکەوتوو لە کوردستان جیهان بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا عەقید ئومێد عەبدوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوكان ڕاگەیاند،…
Total
0
Share