وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارینەکە راگەیەندرا

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆی سبەی چوارشەممە، کۆتایی بە شەپۆلی بارانبارینەکە دێت.

ئاراز جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، کەشوهەوا لە سنووری دهۆک، موسڵ، هەولێر و کەرکوک ئاساییبووەتەوە و کاریگەرت شەپۆلەکەی دەریای سوور لەو ناوچانە کۆتاییهاتووە، بەڵام لە ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی عێراق هەوری کەڵەکەبووی بەهێز و باراناوی هەن، بەمشێوەیەش لە سنووری ناوچەکانی سلێمانی، گەرمیان و هەڵەبجە، بۆ ئەمشەو لێزمەبارانی بەخوڕ و هەورەبرووسکە بەردەوامدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەری شەپۆلەکە تاوەکو بەیانی سبەینێ بەردەوامدەبێت، پاشان لە پاشنیوەڕۆوە کەشی ناوچەکانمان سەقامگیردەبێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ حاجییانی سلێمانی، کە ژمارەیان 147 کەسە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون. دانا محەمەد،…
Total
0
Share