پەرلەمانتارێك: چەند ساڵی داهاتوو کەم ماڵ تووشبووی شێرپەنجەی تێدانابێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێك ئاراستەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دەكات و دەڵێت، چەند ساڵی داهاتوو کەم ماڵ تووشبووی شێرپەنجەی تێدانابێت.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە نووسینێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، “ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ چەندین کەسی پسپۆڕ لێکۆڵینەوە دەکەین لەسەر ھۆکاری زیادبوونی شێرپەنجە و دووکەڵی ژەھراوی، کەسێک نییە گوێ بگرێت”.

دەشڵێت، “ئێستاش ڕێژەی تووشبوان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و دەرمانیش نییە “.

ئەو پەرلەمانتارە كە سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەكانی پەرلەمانە دەشپرسێت، ڕەوایە گازوایلی باشی پاڵاوگەکان بەنایاسایی ببرێتە دەرەوە، بەڵام لە تێکەڵکردنی ڕۆنی پیس و ماددەی کیمیاوی “بەناو گازوایل ” بۆ مۆلیدە و ناوخۆ دروستبکرێت، کە دووکەڵەکەی ژەھراویە و ھۆکارێکی سەرەکیی شێرپەنجەیە”؟!.

لەبەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا هاتووە، “دەزانن گازوایلی مۆلیدە ھیچی پشکنینی بۆ ناکرێت، چونکە لە پشکنین دەرنەدەچوون “.

هەر لە پەیامەكەدا كە ئاراستەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی كردووە عەلی حەمەساڵح دەڵێت، “تکایە خەمێک لە ژیانی خەڵک بخورێت، سەردانێکی ھیوا بکەن و کارەساتەکە ببینن.”

بابەتی پێشتر

دیلیخت لە بایرن میونشنەوە نزیكە

بابەتی دواتر

پلەکانی گەرما ئاستی پێوانەیی لە جیهاندا تۆماردەکەن.. ئامۆژگارییەکان بۆ خۆپاراستن چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حاجیاوا.. ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكه‌وته‌وه‌

هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له ‌نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا، شۆفێرێك گیانیلەدەستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،…
Total
0
Share