شاندی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد، ئەمڕۆ دووشەممە 25ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ هەماهەنگی لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بۆ هەماهەنگیی نێوان شاندەکە و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە سەبارەت بە پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2021دا، ئەمە دەتوانێت جۆرێک بێت لە دڵنیایی بۆ هەرێم”.

فارس عیسا دەشڵێت، “ئەگەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا لەلای لیژنەی دارایی تێپەڕێت و پەسەند بکرێت ئەگەری هەیە هیچ کێشەیەکی دیکەی بۆ نەیەتەپێش، چونکە بەجۆرێک نوێنەرایەتیی سەرجەم پەرلەمان دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە دواخستنی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان هەڵوێستی هەندێک لە فراکسیۆنەکان دژی هەرێمی کوردستان گۆڕیوە.

بابەتی پێشتر

ئەندامانی یانەی بەرشلۆنە داوای واژووکردنی بۆندێک دەکەن

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە سلێمانی.. تەنها 27 توشبوو لە نەخۆشخانەكاندان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share