لیژنەی دارایی پەرلەمان: کۆی بودجەی عێراق و پشکی هەرێم کەمدەبێتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە بەهۆی کەمکردنەوەی خەرجییەکانەوە لە بودجەدا کۆی بودجەی عێراق کەمدەبێتەوە لەو چوارچێوەیەشدا پشکی هەرێمی کوردستان کەمدەبێتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وتی، “پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا ئەگەر پەسەندیش بکرێت بەبێ هیچ کێشە و بەربەستێک بەڵام هەر لەو بڕەی دیاریکراوە کەمتر دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی کۆی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021”.

ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاند کە لەبەر زۆری کورتهێنانی بودجەی 2021ی عێراق هەوڵی پەرلەمان ئەوەیە ئەو کورتهێنانە کەمبکاتەوە و بەمەش بڕی قەرزکردنی عێراق کەمدەکرێتەوە و کۆی داهات کەم دەکات، لەو ناوەندەش پشکی هەرێمی کوردستان کەمدەبێتەوە.

سەبارەت بە وردەکاریی بودجەی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “کۆی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 164 تیریلیۆن دینارە، بەهۆی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و کەمبوونەوەی کورتهێنانەوە لە 71 تریلیۆن دینار بۆ 29 تریلیۆن دینار و کەمبوونەوەی قەرزەوە بودجەی عێراق کەمدەبێیتەوە بۆ نزیکەی 130 تریلیۆن دینار.

وتیشی، بودجەی هەرێمی کوردستان کە پێشتر 13 تریلیۆن و 900 ملیار دینار بوو کەمدەبێتەوە، هەرچەند تاوەکو ئێستا بە دینار دیارینەکراوە بەڵام %12.67ی بودجەی گشتیی عێراق دەبێت.

پێشتر لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو بەهۆی تەواوبوونی گۆڕانکارییەکانی بودجەی عێراق چاوەڕێدەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا بخرێتە دەنگدانەوە و ئەگەری زۆرە لە هەفتەی داهاتووشدا پەسەندبکرێت.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ بەغداد ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق کە هەرێمی کوردستان نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەکان و 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستی بەغداد بکات لەبەرامبەر ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدادەوە و ئەو ڕێککەوتنە لە ڕشنوسی بودجەدا جێگیرکراوە، ئێستا ساندی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق لە هەوڵی ڕازیکردنی لایەنە عێراقییەکاندان بۆ پەسەندکردنی پشکی هەرێم لە بودجەدا.

بابەتی پێشتر

لە هەرێمی کوردستان 50 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

هاوسەرۆكانی یەكێتی سەردانی كۆسرەت ڕەسوڵ دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەوپێیە ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی…
Total
0
Share