کەشناسی: باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەوپێیە ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم، بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری  رۆژئاوای هەرێم لە کاتەکانى شەودا.

هەروەها سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان 1 بۆ 2 پلە نزمتر دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم وادەی یەکەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت لە رۆژی دووشەممەوە بارانبارین هەرێم بگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share