كەركوك.. منداڵێك بەهۆی ئەشكەنجەی باوكیەوە گیانیلەدەستدا

لە کەرکوک منداڵێک بەهۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن باوکییەوە گیانیلەدەستدا و پۆلیسی شارەكە دەڵێت، ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو باوكە دەگرێتەبەر، كە ئەشکەنجەی منداڵەکەی خۆی داوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، باوکی منداڵەکە بەپێی مادەی (405) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.

پۆلیسی كەركوك ناو و تەمەنی قوربانییەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام بەپێی هەندێك لە سەرچاوە نافەرمییەكان تەمەنی منداڵەكە چوار ساڵە.

لیوا كاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند، ڕێگەنادەن لەنێو دیواری ماڵاندا تیرۆر و تۆقاندن بەرامبەر بە منداڵان ئەنجامبدرێت.

وتیشی، “بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بەرامبەر هەر کەسێک مافی ئەوانی دیکە پێشێل بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەرگای پێشكەشكردن بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكاتەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەرگای خۆتۆماركردن بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكاتەوە، بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش دەڵێت، چەند مەرجێك دیاریكراون و هەڵبژاردنیشیان…
زیاتر ببینە

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە: بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەرجەم گڵۆپەکان دەکوژێندرێنەوە

ئەمشەو لە کاتژمێری زەویدا سەرجەم گڵۆپ و رووناککەرەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێندرێنەوە. دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم…
Total
0
Share