بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەزموونمان کردووە کە شـ.ـەڕ و پێکدادان براوەی نییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئێمە ئەزموونمان کردووە و دەزانین شەڕ و پێکدادان براوەی نییە.

دارا خەیلانی، نوێنەری بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەیامی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئیستانبوڵ خوێندەوە و رایگەیاند، پشتیوانیکردنی یەکێتی لە پرۆسەی ئاشتی، هەڵوێستێکی سیاسی نییە، بەڵکو ئەرکێکی نیشتمانییە بەرامبەر گەلی کورد.

لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە، “ئێمە ئەزموونمان کردووە و دەزانین شەڕ و پێکدادان براوەی نییە. کاتێک کە ئەمڕۆ کۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنی گرنگی و بایەخی ئاشتی و سەقامگیری، کە دەبنە بناغەی ژیانی شەرەفمەندانە و خۆشگوزەران، ناوچەکەمان لە دووڕیانێکدایە، کە دینامیکە جیۆسیاسییەکان لە ناوچەکە و جیهان خەریکە پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە”.

لە پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتیدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئەو بڕیارانەی لەئێستادا دەیاندەین، ئێستامان دیاریدەکات و شێوە دەداتە دەرفەتەکان و ئازادییەکانی نەوەکانی داهاتوو، نەک تەنیا بۆ کورد، بەڵکو بۆ سەرجەم پێکهاتە ئەتنی و ئاینییەکان”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1975، باوەڕی پتەو و نەگۆڕی بەوە هەبووە کە توندوتیژی، کێشەکان قووڵدەکاتەوە و چارەسەر تەنیا لە رێگەی دیالۆگی سیاسییەوە بەدەستدێت. ئەم بنەمایە پێناسەی رێبەرایەتیی مام جەلال دەکات. ئەو کە ئازایەتی و روونی لە ئامانج و پابەندیی بە ئاشتی، ساتی ناڕوون و نادیاری هەستیاری بۆ دەرفەتی ئاشتەوایی گۆڕی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: تەنها یەكێتی دەتوانێت سەقامگیری فەراهەم بكات

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەرنامەیەكی نوێی سەردەمییانە…
زیاتر ببینە

دەستوەردانی خێزان و نەگونجان دوو هۆكاری سەرەكیی جیابوونەوەن لە هەرێمی كوردستان

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ئامارێكی لەبارەی هۆكارەكانی جیابوونەوەی هاوسەرگیری بڵاوكردەوە و سەرەکیترین هۆکاری جیابوونەوەش دەستێوەردانی خێزانییە. دەستەی ئاماری…
Total
0
Share